
ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف، چاودێرى سیاسى ڕاگه‌یاند: ” شاری ڕاستەقینە بریتییه له ڕوانگه و دیدی حوكمڕانیی دروست و كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ و ستراتیژیی جێبەجێکردنی گرنگ، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاو و جووڵانه بۆ هه‌ڵه‌بجه ئاسۆیەکی گه‌شه و ده‌لاقه‌یه‌كه بۆ ئاینده‌یه‌كی جوانتری شارەکە.
گوتیشى: ”گرنگیی ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌ت له‌باره‌ى هه‌ڵەبجه‌وە، له‌وه‌دایه کە بەکردار پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌باته نێو نه‌خشه‌ی سیاسی و كارگێڕیی لیستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقەوە و هیچ نه‌بێت له ڕووی میدیایی و كارگێڕیی و زمانه‌وانییه‌وه گرنگیی خۆی هه‌یه، تا ئێستاش میدیاگه‌لێك هه‌ن، هه‌ڵه‌بجه به پاشكۆی شاری تر ده‌زانن.
ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد: ”هه‌ڵه‌بجه یه‌ك له‌و شاره گرنگ و ستراتیژییانه‌یه كه پێویستیی به بڕیاری گرنگ هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئەوەی بە كردەوە بکرێت به پارێزگا و لەم ڕووەوە، به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌جێندای كابینه‌ی نۆ، توانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دروشمه‌كان و تیۆرییه‌كان بكاته كردار و بڕیاری گرنگ بدات.
بۆ ده‌رچوونی هه‌ڵه‌بجه له‌و ته‌لبه‌نده جوگرافییه ته‌سكە و لەو فه‌زا ئایدۆلۆژییه كوشنده‌یه‌ی له ڕابردوودا بۆی دروست كرا، بۆیه سا‌پۆرتی دارایی و مه‌عنه‌ویی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه گرنگه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ساڵانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌مزیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ببرێته ئه‌و شاره، تا له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشه‌كه بێت.