
لە بەیانی ئەمڕۆوە سوپای عێراق بەمەبەستی تەلبەندكردنی كەمپی جودی، گەمارۆی شوێنەكەیان داوە، بەرپرسانی سوپا بە خەڵكی ناو كەمپەكەیان گوتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەتەکان، بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی زۆری سوپای عێراق كە پێكهاتوون لە لیوای دووی پیادە، بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی ناوچەكە، ڕوویان لە كەمپی ڕۆستەم جودی كردووە بۆ تەلبەندكردنی.
كەمپی جودی یەكێكە لەو كەمپانەی لە ساڵی 1994 پەكەكە لە نزیك مەخموور دروستی كردووە، ڕێ نادات كەس سەردانی ئەو كەمپە بكات، چاودێری چڕی خستووەتەسەر و چەندان جار لە ڕابردوو لەلایەن توركیا بۆردمان كراون.
لە زانیارییەكاندا ئەوەیش هاتووە، سوپای عێراق بە دانیشتووانەكەی گوتووە، تەلبەندكردنی ئەو كەمپە بۆ ڕێكخستنەوەی ناوچەكەیە و پارێزگاریكردنە لێیان، هیچ ئامانجێكی تر لە پشتی نییە.
هاوكات پەكەكە لەڕێی میدیاكانی، هەواڵی تەڵبەندكردن و گەمارۆدانی كەمپەكەی پشتڕاست كردەوە و ڕای گەیاندووە، ئەو هەوڵەی هێزەكانی عێراق، ناڕەزایەتیی دانیشتووانی كەمپەكەی لێ كەوتووەتەوە و ڕژاونەتە خاڵی پشكنینی هێزە عێراقییەكان، بەهۆیەوە ئاڵۆزیی دروست بووە و تا ئێستەش بەردەوامە.
کاروان خدر حسن