
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، ”هیوا ده‌خوازین هه‌میشه پێوه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم باش بێت، به دڵنیاییه‌وه له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، پێوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌یه، ئه‌و شه‌ڕه جنێوه‌ی كه لاهوور پێشتر سه‌ركردایه‌تیی ده‌كرد نه‌ماوه، ئێسته هه‌ست ده‌كرێ دۆخه‌كه ئه‌رێنییه بۆ پێوه‌ندیی هه‌ردوولامان.”
ئه‌و پێی وایه هه‌ردوولا ده‌بێ به یه‌ك به‌رنامه و یه‌ك تیم بچنه به‌غدا و له‌باره‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق قسه و گفتوگۆ بكه‌ن، له په‌رله‌مانی عێراقیش بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد و پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون، پێویستیان به یه‌كتر هه‌یه، گه‌لی كوردیش پێویستی به‌و یه‌كبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی گوت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته باشتره له‌وه‌ی رابردوو، هه‌ندێك جار كه‌سێكی نابه‌رپرس قسه ده‌كات، به‌ڵام له سیاسه‌ته گشتییه‌كه‌ی یه‌كێتی، هاوسه‌نگی و پێوه‌ندییه‌كی باشتر هه‌یه، هه‌ر كاتێك دۆخه سیاسییه‌كه باش بێت و پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی باش بێت، ئه‌وا گه‌لی كوردیش باشه، چونكه دوو حزبی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌ن و حكوومه‌تیان پێكهێناوه.