نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دەستكاری كردنی مادەكانی بەشە خۆراك رەتدەكرێتەوە

دەستكاری كردنی مادەكانی بەشە خۆراك رەتدەكرێتەوە

شەوكەت محەمەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە ئێستدا وێڕای ئەوەی پشووی فەرمییە بەڵام كارمەندەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان سەرقاڵی ناردنی خۆراكی مانگی 11ن بۆ بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك تاوەكو بدرێتە هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، مادەكانی خۆراك هەمووی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەدرێت، برنجی ئەم مانگە باشترین جۆرە كە تایلەندییە، مانگی رابردووش برنجی ئەمریكی دابەشكراوە، ئەوان هەر خۆراكێكیان بۆ دێت پشكنینی بۆ دەكەن ئەگەر كێشەیەكی هەبێت دابەشی ناكەن و دەیگەڕێننەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا شتی لەو جۆرە رووی نەداوە.
بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی وتوشیەتی، ئەوەی بڵاودەكرێتەوە گوایە دەستكاری مادەكانی بەشە خۆراك كراوە بانگەشەی چەند بازرگانێكە، چونكە دەیانەوێت خۆراك و كاڵا بازرگانییەكانی خۆیان رەواج پەیدا بكاتەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *