
رێنمایی و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ پشوه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ:
یه‌كه‌م: پابه‌ندبون به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به به‌ستنی ماسك و دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له قه‌ره‌بالغی و بایه‌خدان به پاكوخاوێنی تاك به‌تایبه‌ت ده‌ست شوشتن.
دوه‌م: پابه‌ندبون به وه‌رگرتنی ڤاكسین له لایه‌ن هاوڵاتیان له سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسین .
سێیه‌م: له ڕۆژانی پشوی سه‌ری ساڵ سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین كراوه ده‌بن بۆ پێشوازی له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه مه‌به‌ستیانه ڤاكسین وه‌ربگرن.
چواره‌م: فریاكه‌وتنه‌كان 24 كاتژمێر كراوه ده‌بن به‌شێوه‌ی ئێشكگری.
پێنجه‌م: ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێت.
شه‌شه‌م: نۆرینگه ده‌ره‌كیه‌كان كراوه ده‌بن له ڕۆژانی پشو.
حه‌وته‌م: ڕاوێژكارییه 24 كاتژمێرییه‌كان كراوه ده‌بن به پێ ی خشته‌ی ده‌وامكردنیان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایتیه گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.
هه‌شته‌م: سه‌نته‌ره‌كانی شوشتنی گورچیله به‌رده‌وام كراوه ده‌بێت به‌شێوه‌ی ئێشكگری كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایتیه گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.
نۆیه‌م: تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێلی 122 به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی 24 كاتژمێری وه به‌هۆی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی داده‌نێت بۆ شوێنه‌كانی پێویست و گه‌شتیاری.
ده‌یه‌م: له‌كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی كراوه ده‌بن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.
یازده‌هه‌م: تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشیه گوازره‌وه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام ده‌بن له به‌دواداچونه‌كانیان.
دوازده‌یه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاوه‌ره‌كان له كه‌مپه‌كان به‌رده‌وم ده‌بێت.
سێزده‌یه‌م: پابه‌ندبونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێ ی دێرین و خولاو و په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به ده‌وامی ئێشكگری له ڕۆژانی پشودا.
چوارده‌یه‌م: هێڵه‌كانی مۆبایلی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌پرس و وه‌رگری به‌شه‌كان كراوه ده‌بن و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌درێنه‌وه له ڕۆژانی پشو.
پازده‌یه‌م: لیژنه‌كانی به‌دواداچون له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌دواداچونی ده‌وامی نه‌خۆشخانه و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان

