
ئه‌مساڵ جووڵه و قه‌باره‌ی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان، زیادی كردووه و به جۆرێك بووه رۆژانه له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كی سنووری، به سه‌تان بارهه‌ڵگر هاتوونه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان و به‌شی زۆریان خۆراك بوون، ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ باشتربوونی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان.
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، جووڵه‌ی بازرگانی له مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش بووه و زیادی كردووه، ئه‌مساڵ دۆخه‌كه باش بوو، به‌راورد به ساڵی رابردوو كه كۆرۆنا هه‌بوو، مه‌رزه‌كان داخران و خه‌ڵك زۆر خواستی له‌سه‌ر شت نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر باشتر بووه.
رۆژانه به سه‌تان بارهه‌ڵگر له ده‌روازه بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی زیاتر خواستی له‌سه‌ر بووه، به‌گشتیش هه‌رێمی كوردستان له 100 وڵاته‌وه هاورده‌ی هه‌یه.