نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / داوا دەكرێت ڕێڕەوی یاسایی دژی كەناڵی ئێن ئاڕتی بگیدرێتەبەر لە بەرامبەر چەواشەكارییەكانی

داوا دەكرێت ڕێڕەوی یاسایی دژی كەناڵی ئێن ئاڕتی بگیدرێتەبەر لە بەرامبەر چەواشەكارییەكانی

د. مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی، راگەیاند، كەناڵی ئێن ئاڕتی بەردەوام زانیاریی درۆ بڵاو دەكاتەوە، هەرچەندە ”ئەوە بەشێكی خەتای وەزارەتی رۆشنبیرییە كە دەبێ ڕێوشوێن بەرامبەر ئەو كەناڵانە بگرێتە بەر و بیانداتە دادگا.
نموونەی بە چەند درۆیەكی كەناڵەكەش هێنایەوە و گوتی: ”من خۆم ئاگادارم وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان نەخۆش بووە، بۆ چارەسەر چۆنە نەخۆشخانەیەك لە كویت كە خێزانەكەی تێیدا كار دەكات، كەچی ئەو كەناڵە گوتیان چۆتە سویسڕا و دەستی لەكار كێشاوەتەوە و هەزار و یەك بوختانیشیان كرد، هەرچەند دواتر خودی وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەدرۆی خستنەوە، كەچی ئەوان پۆزشیشیان نەهێنایەوە.
هاوكات نموونەشی بەوە هێنایەوە كە لە دوای لافاوەكەی هەولێر، كەناڵەكەی شاسوار عەبدولواحید تۆمارێكی ڤیدیۆیی بەغدایان بڵاو كردۆتەوە و گوتوویانە گوایە هەولێرە، ”تەنیا بۆ ئەوەی خەڵك جنێو بە حكوومەت بدەن.
نموونەی سێیەمی درۆكانی كەناڵەكەش، لەبارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی سنووری ئاكرێ بوو كە د. مەدحەت سلێمان گوتی: ”هەموومان بینیمان پێشمەرگەكەی ئاكری و خزم و كەسەكەی دەڵێن نەوتمان وەرگرتووە، ئێن ئاڕتی گوتیان ئەوان نەوتیان وەرنەگرتووە، هەرچەند دەزانین كە مادام نەوتیان پێدراوە، بابەتەكە پەیوەندی بە هۆشیاریی تاكەوەیە.
بە بڕوای ئەو چاودێرە، ئەگەر كەناڵێك مەبەستی سووكایەتیكردن بە نەتەوەیەك و بێهیواكردن و بێمتانەكردن و لەكەداركردنی هەست و سۆزی تاك و نەتەوەكەی نەبێ، ”ئەو شتانە بڵاو ناكاتەوە، بەڵام بەداخەوە ئێمە زۆر بە سەقەتی لە راگەیاندن و سۆسیال میدیا تێگەیشتووین، مرۆڤ بۆچوونی جیاوازی هەبێ ئاساییە، بەڵام نەك بۆ بێهیواكردن و لەكەداركردنی خەڵكی بانگەشەی جیاوازیی بۆچوونی بكات“.
لە كۆتاییشدا گوتی: ”ئەو كەناڵانە تەنیا مەبەستیان دووبەرەكی و نانەوەی ئاژاوەیە“.

بەپەلە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

به‌بۆنەی كۆچی دوایی هاوسه‌ری سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌. …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *