
بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو وێستگەی کارەبای ھەڵمیی خەبات لەکار وەستابوو، جارێکی دیکە کەوتەوە کار کە بەرھەمی ئەو وێستگەیە 300 مێگاواتە.
دیار تاھیر بابان، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان، به چرکە راگهیاند: لە ماوەی ڕابردوودا وێستگەی کارەبای ھەڵمیی خەبات لەکار وەستابوو، جارێکی دیکە بەگەڕ خراوەتەوە کە بەرھەمی ئەو وێستگەیە 300 مێگاوات کارەبایە، ئەمەش وا دەکات ھەم بەرھەمی کارەبا زیاد بێت و ھەم سەعاتەکانی پێدانی کارەباش زیاد دەکات، چونکە بەرەو وەرزی سەرمایە و خواست لەسەر کارەبا زۆرە.
دیار تاھیر بابان دهشڵێت: ئەو وێستگەیە دوو یەکە لەخۆ دەگرێت و ھەر یەکەیەک 150 مێگاوات کارەبا بەرھەم دێنێت، ئێستا کە کەوتووەتەوە کار، یەکەیەکیان بەکار خراوە، 150 مێگاوات کارەبا بەرھەمیەتی و ڕۆژی چوارشەممەش یەکەی دووەم دەکەوێتەوە کار، ئەویش150 مێگاواتە، بەمەش 300 مێگاوات بۆ کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت.