نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ فه‌ڕه‌نسا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌

نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ فه‌ڕه‌نسا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌

نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ڕه‌نسا رایده‌گه‌ێنێت: چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێكی چه‌ند ناوی بڵاوكراوته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ناوی ئه‌و قوربانییانه‌ن كه‌ له‌ رووداوی به‌له‌م(چوپ)ه‌ نقوومبووه‌كه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بوونه‌ته‌ قوربانی له‌ رۆژی ٢٤\١١\٢٠٢١.
ڕوونیشده‌كه‌نه‌وه‌: ئێمه‌ وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا كه‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌می رووداوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد  و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیسی فه‌ره‌نسی و تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر هێڵین ، رایده‌گه‌یێنین ئه‌و لیسته‌ فه‌رمی نیه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی فه‌ره‌نساوه‌ پشتراست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و تاوه‌كو ئێیستا ئه‌وان هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمییان نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان ، ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی لایه‌نه‌ فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كان پێمان راگه‌یێنراوه‌ له‌ چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان،به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناسنامه‌ی قوربانییان راده‌گه‌یێنرێت. 
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای راگه‌یێنراوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی فه‌ره‌نسا و ته‌واوبوونی رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌رێگه‌ی نوێنه‌‌رایه‌تی حكومه‌ت له‌ فه‌ره‌نسا و له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌ر‌ێمی كوردستان  ته‌رمی قوربانییان ئه‌وانه‌ی هاونیشتیمانی كوردستانن ده‌گه‌رێنینه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: لێره‌ داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین رێز له‌ هه‌ستی خانه‌واده‌ و كه‌سووكاری قوربانییان بگرن و پێش لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان نه‌كه‌ون له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامار و ناسنامه‌ی پشتراستنه‌كراوه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *