نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوسینگەی سەرۆکی حکومەت نوسەرە ئەمریکییەکە پێوەندی بە ژنی پەرلەمانتارێکەوە هەیە لە هەڵبژاردن ڕیسواکرا

نوسینگەی سەرۆکی حکومەت نوسەرە ئەمریکییەکە پێوەندی بە ژنی پەرلەمانتارێکەوە هەیە لە هەڵبژاردن ڕیسواکرا

لە ڕونکردنەوەیەکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هاتووە، تەواوی ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە سەرۆک وەزیران لە ئەمریکا باڵەخانەی کریبێت، دەڵێ، نوسەرە ئەمریکییەکە پێوەندی بە خێزانی پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراقەوەهەیە، لە هەڵبڕاردنەکان خەڵکی کوردستان ڕیسوایان کرد.

دەقی ڕونکردنەوەکە

چەند ڕۆژێکە هەندێک سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی کەسێکی ئەمەریکی بڵاودەکەنەوە کە ڕاپۆرتێکی بێ بنەمایە لە سەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە، لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایە بخەینەڕوو:

نووسەری ڕاپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێک بەستووە، کە گوایە واژوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نیە.

دوای بەدواداچوونمان، دەرکەوت نووسەری ڕاپۆرتەکە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراقەوە هەیە کە هاووڵاتی ئەمەریکییە و بە هەڵوێستەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان ناسراوە و بە هۆی کردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لە لایەن خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا کرا.

دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە، هەڵبەستراوە و بەشێکە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییەی، کە دژی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی حکومەت دەکرێت.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
9ی دیسەمبەری 2021

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *