نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هونەرمەندان.. مەسرور بارزانی گرنگی تەواو بە هونەر و هونەرمەندان دەدات

هونەرمەندان.. مەسرور بارزانی گرنگی تەواو بە هونەر و هونەرمەندان دەدات

ئەمڕۆ لە 100 ساڵەی شانۆ لە كوردستان كرایەوە سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی بەشداری مەڕاسیمەكەی كرد و پشتیوانی خۆی بۆ هونەر و هونەرمەندان دەربڕی، شانۆكاران دەڵێن لە مێژودا نەبووە سەرۆك وەزیران بەو شێوەیە بەشدار و پشتیوانی هونەرمەندانبێت، وەزیری ڕۆشنبیری كوردستانیش سوپاسی پشتیوانی سەرۆك وەزیرانی كرد.

هونەرمەندی شانۆ فەیسەڵ كەریم، بە چركەی ڕاگەیاند:” لە كابینەی 9 حكومەت گرنگی بە هونەر و هونەرمەندان داوە دۆخی هونەر زۆر بەرەو پێشەوە ڕۆشتووە، لەواوی جۆرەكانی هونەر گەشەی بەخۆیەوە بینیوە.

وتیشی: ئێمە سوپاسی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان مەسرور بارزانی دەكەین، بەشداری یادی شانۆی كرد و پشتیوانی خۆشی جارێكی تر بۆ هونەرمەندان دەربڕیەوە ئێمە دەزانین لەسەردەستی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و كابینەكەی گەشەی باش دراوە بە هونەر.

وەزیری ڕۆشنبیری حمەی حمەسەعید ڕای گەیاندووە:” ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری سوپاسی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەكەین بەڕاستی پشتیوانێكی تەواومانە لە پێشخستنی هونەر لە هەموو بەشەكانی، پڕۆژەكانمان پەسەند دەكات.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *