
زانیاری زیاتر لەم لینكە بخوێنەوە
وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، له دوو نووسراودا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بۆ هه‌ر زیادكردن و گۆڕانكارییه‌ك له پێشینه‌ی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كاندا له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیردایه به‌پێی پێویستی، هاوكات ڕاگرتنی گشتاندنی نووسراوی ژماره 7ـی ساڵی 2021 راگه‌یاندووه، كه تایبه‌ته به لێكه‌وته‌ی په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/12/2021، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری دوو نووسراوی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له نووسراوى یه‌كه‌مدا ئاماژه به‌وه دراوه، پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ژماره 1169 له 1/7/2020، بڕگه‌ی دووه‌م و خاڵی 1 و ئاماژه به كۆنووسی لیژنه‌ی ده‌ركردن و پێداچوونه‌وه به ڕێنماییه داراییه‌كان ژماره 42، له 2/11/2021، بڕیارمان دا به:
1- بۆ هه‌ر زیادكردن و گۆڕانكارییه‌ك له پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئابووری دایه به‌پێی پێویستییان.
2- كار به هیچ ڕێنماییه‌كی تر ناكرێ تایبه‌ت به بابه‌تی سه‌ره‌وه
3- ئه‌م ڕێنماییه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان.
وه‌زاره‌تى دارایی له نووسراوى دووه‌مدا باسى له‌وه كردووه، پاڵپشت به نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 10173 له 29/8/2021، بڕیارمان دا به ڕاگرتنی گشتاندمان ژماره 7ـی ساڵی 2021 كه پاڵپشته به نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 2874 له 7/3/2021 تا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به فه‌رمی وه‌ڵامی نووسراومان به 9950 له 16/11/2021 ده‌داته‌وه تایبه‌ت به ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر گشتاندمان ژماره 7ـی ساڵی 2021 كه تایبه‌تیه به لێكه‌وته‌كانی په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە