
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ئەمشەو هەینى به نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر بە یاوەرى کوێستان ئەحمەد قائیمقامى قەزایی خەبات، لەهەریەک لە (ناحیەی ڕزگاری، کەورگۆسک، خەبات، کەلەکی یاسین ئاغا، مەلائۆمەر، ناوشاری هەولێر) بەشدارى لە پرسەی حەوت شەهیدی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوێنێ شەوى پەلامارەکەى تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.
هەروەها ڕایگەیاند: مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش لە ڕێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەسوکاری سەربڵندی ئەو حەوت شەهیدە قارەمانەی پێشمەرگە، پرسە و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كردن و هاوخەمی خۆى بە کەسوکاریان ڕاگەیاند و هیواى خواست خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ئێوارەى ئەمڕۆش مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەشداریى لە پرسەی چەند شەهیدێکى قارەمانى پێشمەرگە و بنەماڵەى ئەو سێ شەهیدە قارەمانەى گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچووغ کرد و له نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی هەولێریش، سه‌ردانى بریندارانى کرد وێڕاى گەیاندنى پرسە و سەرەخۆشی بە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە و شەهیدانی گوندی خدر جیجە، هیواى زووچاكبوونهوهشى بۆ برینداران خواست.
جێی باسە شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش پەلامارى گوندی خدر جیجه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له میحوه‌ری مه‌خمووردا و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س شه‌هیدبوون كه 3 له شه‌هیده‌كان هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خدر جیجه و برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 10 پێشمه‌رگه و 5 بریندار.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە