نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی له‌ باره‌ی بڕیارێكی دادگای ئه‌ڵمانیاوه‌: بڕیاره‌كه‌تان مێژووییه‌

مه‌سرور بارزانی له‌ باره‌ی بڕیارێكی دادگای ئه‌ڵمانیاوه‌: بڕیاره‌كه‌تان مێژووییه‌

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستایشی بڕیاری دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیای له‌ باره‌ی به‌ تاوانبارناسینی چه‌كدارێكی داعش به‌ بڕیارێكی مێژوویی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رزگاربووانی ده‌ستی داعش په‌نا به‌رنه‌ به‌ر دادگا.

له‌ تویتێكدا، كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، زۆر خۆشحاڵم به‌و بڕیاره‌ی دوێنێ دادگای ئه‌ڵمانیا ده‌ریكرد و تۆمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه‌ دژه‌ مرۆییه‌كان و تاوانی جه‌نگی له‌سه‌ر چه‌كدارێكی داعش ساغ كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌و بڕیاره‌ پێشینه‌یه‌كی مێژووییه‌ و ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و رزگاربووانی تاوانه‌كانی ده‌ستی داعش تا په‌نا به‌رنه‌ به‌ر دادگا و برینیان به‌ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری ساڕێژ بێت.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *