نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاکیسنی مۆدێرنا زانیاری ئاشکرادەکات…

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاکیسنی مۆدێرنا زانیاری ئاشکرادەکات…

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاکیسنی مۆدێرنا دەڵێت: پێدەچێت ئەو ڤاکسینانەی ئێستا بەردەستن دژی ڤایرۆسی جۆری ئۆمیکرۆن سودی نەبێت.



ستێفان بانسێڵ بەڕێوبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاکسینی مۆدێرنا بە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی راگەیاندووە، لە دوو هەفتەی داهاتوودا زانیارییەکان لەسەر کاریگەریی ڤاکسینەکانی ئێستا لەسەر جۆری ئۆمیکرۆن لەبەردەستدا دەبن، بەڵام زانایان گەشبین نەبوون، بەوەدا چەند مانگێکی دەوێت تاوەکو پەرە بە ڤاکسینێک بدرێت سوودی هەبێت.

دەڵێت: هەموو ئەو زانایانەی قسەم لەگەڵدا کردوون، دەڵێن ئەمە باش نابێت.

لێدوانەکانی بانسێڵ لەکاتێکدایە وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی (G7) کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە و وڵاتانی ناچار کردووە جارێکی دیکە سنوورەکانیان دابخەن یاخود کۆتوبەندی نوێ بەسەر گەشتکردندا بسەپێنن.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش دەڵێت: ئاستی مەترسی ئۆمیکرۆن  زۆر بەرزە.

لە ماوەی ڕابردوودا مۆدێرنا ئاماژەی بەوەداوە کار لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینێک دەکات کە بەتایبەتی کاریگەریی لەسەر ئۆمیکرۆن هەبێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *