نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە ڕاگەیەندراوێکی توندی بڵاو کردەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە ڕاگەیەندراوێکی توندی بڵاو کردەوە

له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا، پارتی دیموكراتی كوردستان دژایه‌تی خۆی بۆ گۆڕانی ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌ده‌ستدانی دوو كورسی په‌رله‌مانی ده‌ربڕی.

مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی پارتی له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته‌ڕوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی پارتیدا هاتووه‌: “دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون”.

گوته‌بێژی پارتی ئاشكراشیكردووه‌، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین”.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *