نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چیرۆکی شەهید بوونی پێنچ پێشمەرگەکەی گوڵەجۆ بخوێنەوە

چیرۆکی شەهید بوونی پێنچ پێشمەرگەکەی گوڵەجۆ بخوێنەوە

جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگە، باسی وردەکاریی ھێرشەکەی داعش لە سنووری کوڵەجۆ بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، بە ھۆی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان، داعش بەردەوام مەترسییەکانی لە زیادبووندایە، بۆیە ئەمە بە ئۆپەراسیۆن چارەسەر نابێت و پێویستی بە ھێزی ھاوبەش ھەیە.

لیوا قارەمان کەمال، ڕایگەیاند، بەداخەوە شەوی ڕابردوو داعش لە سنووری لیوای پێنجی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، تەقەیان لە رەبایەکی ھێزی پێشمەرگە کردووە و چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون، ھەمەرێکی پێشمەرگەش کە بە ھانای ئەو پێشمەرگانەوە رۆیشتوون کە بریندار بوون، لە رێگادا بۆمبێکیان پێدا تەقیوەتەوە، کە بەو ھۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەھید بوونە و چوار پێشمەرگەش پێشتر بریندار ببوون.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، داعش لە دوورەوە بە چەکی قەنناس و حەراری تەقەی لە پاسەوانەکانی پێشمەرگە کردووە و سەرەتا پێشمەرگەیەکی بریندار کردووە و دواتر پێشمەرگەی دیکە تەقیان لێکراوە و چوار پێشمەرگە بریندار بوونە، کە بەداخەوە دواتر بۆمبیان بە ھەمەرێکی پێشمەرگەدا تەقاندووەتەوە و پێنج پێشمەرگە شەھید بوونە.

جێگری سوپاسالار دەشڵێ، ھۆکاری ئەو پەلامارانەی داعش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بۆشاییەکی ئەمنی لە ناوچەکە ھەیە و پێویستە بە ھەماھەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕ بکرێتەوە، چونکە داعش لەو ناوچانە ھەیە و خۆیان لە ئەشکەوت و شوێنی دیکە حەشار داوە و ھێرشی سەر پێشمەرگە و سوپای عێراق و خەڵکی سڤیلیش دەکەن، بۆیە تا ئەو بۆشاییە ئەمنیانە ھەبن، مەترسییەکانی داعش زیاتر دەبن.

لیوا قارەمان ڕوونیشی کردەوە، مەترسیی داعش بە ئۆپەراسیۆن چارەسەر نابێت و کاتێک ئەنجام دەدرێت، دەکشێنەوە و کە ئۆپەراسیۆنیش تەواو بوو، دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، بۆیە پێویستە بۆشاییەکە بە هێز پڕ بکرێتەوە، چونکە بەو شێوەیە داعش زیاتر دەبێتە مەترسی و کەم نابێتەوە.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *