نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاڵا پیرۆزە دەبێت ئەوانەی سوکایەتیان بە ئاڵای کوردستان کردووە بدرێنە دادگا

ئاڵا پیرۆزە دەبێت ئەوانەی سوکایەتیان بە ئاڵای کوردستان کردووە بدرێنە دادگا

ماوەی چەند ڕۆژێکە قوتابیان خۆپێشاندان دەکەن بۆ دابینکردنی دەرماڵەی مانگانە بۆیان، بەڵام کەسانی مەرامی سیاسیان هەیە و دۆڕاون داوای قوتابیان دەقۆزنەوە گێرەشێوێنی دەنێنەوە سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکەن، ئەوەش نیگەرانی شەقامی کوردی لێکەوتەوە داوای سزادانی بکەرەکانی دەکەن.

نەدا مێرگە سوری چاودێری سیاسی ڕایگەیاندووە،ئاڵا رەمزی عیزەت و کەرامەتە، نیشانەی سەروەری و رەگەزێکی سەرەکی و گرنگی شوناسە. ئاڵا مێژووەکەی بە پێی ھەندێک سەرچاوەوە دەگەرێتەوە بۆ ١٠٠٠ ساڵ پێش زایین. ئاڵا پیرۆزییەکی تایبەتی ھەیە و ناکرێت بێ رێزی بەرامبەری بکرێت چونکە بێ رێزی کردن بەرامبەر بە ئاڵا واتە بێ رێزی کردن بەرامبەر بە شوناس و کەرامەت و عیزەتی گەل و نەتەوە.

وتیشی،ئەو بێ رێزییەی بە داخەوە لە لایەن ھەندێک عەقڵ ناکاملی بێ شوناس لەم ماوەیە لە سنوری سلێمانی بەرامبەر بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا، کارێکی نەشیاوی دوور لە ھەموو بەھایەکی ئەخلاقی بوو کە چەند کەسێکی دێز ئەنجامیان داوە، داواکردنی ماف داخازیییەکی رەوایە بەلام لە چوارچیوەی یاسا و نیزامی عام و ئاداب و بە پێی سنوری دیاریکراو، ناکرێت بۆ داواکردنی ماف بێ رێزی بەرامبەر بەھا پیرۆزەکان و پیرۆزییەکان گەل و نیشتمانێک بکرێت کە ئاڵا یەکێکیانە.

بەراستی ئەم گردەوەیەی کە بە داخەوە لە سلێمانی ئەنجام دراوە، جێی ھەڵوەستە لەسەر کردنە و دەبێت بکەرانی رووبەرووی سزایی یاسایی ببنەوە. ئەم فەزاییە و ئیرھابە فکرییەی لە سنوری سلێمانی لە لایەن ھەندێک کەس و لایەنەوە خولقێنراوە وای لە بەشێکی تاکی کوردی کردووە بێ رێزی بە بەھا باڵاکان و پیرۆزییەکانی خۆی بکات کە ئەمە کارەساتە، نەدامێرگە سوری وای گوت.

ئەوچاودێری سیاسییە زیاتر دەڵێ، ئەو کاتەی کە سەرانی ئیرھابی فیکری دژی ریفراندۆمی پیرۆز وەستانەوە و ئەو کاتەی لە ١٦ ئۆکتۆبەر بەشێکی پیرۆزی خاکی کوردستان پێشکەشی حەسەن پلایس و راکان جبوری کرا، ئا ئەوەی لێ دەخوێندرایەوە کە ئەمانە مەدرەسەی تێکدان و وێران کردن و بێ رێزی کردن و سرینەوەی شوناسییان داناوە و فێرخوازی ئیرھابی فیکریش پێ دەگەینن، ئەوەی دەگوزەرێت ئاسایی و سروشتی نییە و پێویستە چیتر خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی نەکرێنە کەرستەی یاری کردن لە لایەن ئەو کەس و لایەنانەی کە ھێندە ساڵە بە ھزرە بۆگەنەکانیان ژەھر و بێ ھیوایی و ئیرھابی فیکریی بڵاو دەکەنەوە وگەنجی ئەم کوردستانە وەک کەرستە بەکاردەھێنن بۆ مەرامە قێزەونەکانیان.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *