ئافره‌تێكی ئه‌رجه‌نتینی بو به دووه‌مین كه‌س دوای توشبوونی به ڤایرۆسی ” ئایدز” له جیهاندا چاكبویه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ده‌رمانی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
پزیشكه‌كان پێیان وایه به‌رگری له‌شی نه‌خۆشه‌كه توانیویه‌تی ئه‌و شه‌ڕه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه بكات، ئه‌و پشكنینیانه‌ی به‌م دواییانه بۆی كراوه سه‌لماندویه‌تی كه خانه‌كانی له‌شی ئه‌م ئافره‌ته به ته‌واوه‌تی له ڤایرۆسه‌كه پاكبۆته‌وه و هیچ كاریگه‌ریه‌كی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر له‌شی نه‌ماوه.
چاكبونه‌وه‌ی ئه‌م توشبووه‌ی ئایدز وه‌ك دووه‌مین كه‌س له جیهاندا ئه‌وه‌ی بۆ زاناكان سه‌لماندوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له خه‌ڵك به‌و جۆره له‌دایك ده‌بن و به‌رگری له‌شیان به‌هێزه و بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كانیان ئه‌و توانایه به به‌رگری له‌شیان ده‌دات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه زۆرینه‌ی توشبووان به ڤایرۆسی ئایدز پێویسته هه‌تا مردن ده‌رمانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یان به‌كاربهێنن.