
په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به كاروباری شه‌هیدان، لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مان كۆبوه‌وه.
په‌رله‌مان راشیگه‌یاند، لێژنه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌ی دانانی نه‌خشه‌ڕێگای ناساندنی پرسی تاوانه‌كانی جینۆساید بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، هه‌روه‌ها دیاریكردنی ڕۆژی شه‌هید له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و بۆ ئه‌مه بڕیار درا به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ڕۆژێك به بڕیارێكی په‌رله‌مان بۆ شه‌هید دیاریبكرێت.
له راگهیندراوهكهی په‌رله‌ماندا جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر ڕۆژی جیهانیی جینۆساید كه لیژنه‌ی ناوبراو بڕیاریدا كۆنفڕانسێك له‌و ڕۆژه‌دا ساز بكات.
په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌یپێكرد، لەسەر کێشەی ئەو قەڵایانەی کە مەترسیی سه‌ربازگه بوونیان لێده‌كرێت، وەکو قەڵای تۆپزاوە، بڕیار درا یاداشتێک ئاڕاستە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت.