
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، حكومه‌تی ھەرێم هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێغی ناكات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتیانەی له سنووری بێلاڕووس گیریانخواردووه، بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، له چه‌ند هەفتەی رابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی و سوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستووهتەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو راستییه‌كان ده‌ركه‌وتن، كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه دوورن لە راستییەوە.
گوتیشی: حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێغی ناكات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتیانەی له سنووری بێلاڕووس گیریانخواردووه، بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینیش ئاراسته‌ی هه‌موو ئەو لایەنانە دەکات، کە هاوكار بوون و ھاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان