
به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند: لاوێكی كوردی كوردستانی سووریا له رووباری زرارا خنكا.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆراندا هاتووه: دره‌نگانی شەوى رابردوو رێکەوتى 16 ى 11 ى 2021 ، ئاگادارى ژوورى بزوێنى بەرێوەبەرایەتیمان کرایەوە بە بوونى ڕووداوێکى خنکان لە رووبار‌ى زرارا لە سنوورى قەزاى مێرگە سۆر، کەوا هاوولاتیەک بەناوى ( یوسف ئه‌حمه‌د موراد ) کە خەڵکى شاری قامیشلۆی كوردستانی سووریایه و دانیشتووى قەزاى مێرگە سۆرە ، لەدایک بووى ساڵى ( 1999) لە یەکێک لە کێلگە پەلەوەریەکانى نزیک لە رووبار‌ى زراران کرێکارى کردووە لە رووبار دەخنکێت.
به‌رگری شارستانی سۆران راشیده‌گه‌ێنێت: بەووتەى هاورێیەکەى کە لەگەلى دا بووە؛ بەمەبەستى راوکردنى ماسى چوونه‌ته رووبار‌ى زراران دواتر دەکەوێتە نێو رووبار دووچارى خنکان بووە و ناو براو مەلەوانى نەزانیوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە ئێستادا تیمى ژێرئاوى مێرگە سۆرى سەر بە بەرێوەبەرایەتیمان لە گەڕان و پشکنین بەردەوامن بەدرێژاىى رووبار‌ى زرارا بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى .
به‌رگری شارستانی سۆران راشیده‌گه‌ێنێت: ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم ساڵ (14) هاووڵاتى لە ڕووبارەکانى سنوورى بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌مان خنکاون.