
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ڕایگهیاند، بەبڕیارى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنى بڕى (1,517,424,380) یەک ملیار و پێنج سەد و حەڤدە ملیۆن و چوارسەد و بیست و چوار هەزار و سێ سەد و هەشتا دینار، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانەى خوارەوە:-
یەکەم/ قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى (743,325,000) حەفت سەد و چل و سێ ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.
دووەم/ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە بەگوژمەى( 228,369,540) دووسەد و بیست و هەشت ملیۆن و سێ سەد و شەست و نۆ هەزار و پێنج سەد و چل هەزار دینار.
سێیەم/ دروستكردن و قیرتاوكردنى چهند شهقامێكى ناوخۆیی لهگوندى عەزە بەگوژمەى (347,147,900) سێ سەد و چل حەفت ملیۆن و سەد و چل و حەفت هەزار و نۆسەد دینار.
چوارەم/ قيرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بە گوژمەى (198,581,940) سەد و نۆهەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتا و یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.