
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 4 هەزار و 500 مێگاوات بەرزبووەتەوە.
ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئێستا خواست بۆ بەکارهێنانی کارەبا گەیشتووە 4 هەزار و 500ـی تێپەڕاندووە و بەرەو 5000 مێگاوات دەڕوات.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەوەش لە کاتێکدایە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 500 مێگاواتە.