
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، راپۆرتێكی له باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران له بێلاڕووس بڵاوكرده‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، وێڕای لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس، قاچاخچیه‌تی زۆریشیان پێوه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، گرووپێکی کۆماندۆ لە لیتوانیا بە دار و دەمانچەی کارەبایی، له كۆچپه‌ره‌كانیان داوه و پێیانگوتوون: “مافی ئەوەتان نییە بێنە وڵاتی ئێمە چونکە ئێوە وڵاتەکەمان پیس دەکەن.
ئه‌و هێزه كۆماندۆیه، مۆبایلی کۆچبەرەکانیان بردووە و هەڕەشەیان لێکردوون کە نابێ بگەڕێنەوە سنووری لیتوانیا ئەگەرنا زیاتریان لێدەدەن.
یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كات، هۆتێلێک بە کەمترین خزمەتگوزارییەوە لە پایتەختی بێلاڕووس بۆ هەر شەوێک 100 دۆلاری ئەمه‌ریکی لە کۆچبەرەكان دەستێنیت بۆ داڵدەدانیان لە پۆلیس، کە بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی ڤیزاکانیان دەستگیردەکرێن.
پۆلیسی بێلاڕووس زۆر لە کۆچبەرە کوردەکان دەکات کە بەرەو سنووری پۆڵەندا بڕۆن، کۆچبەرێکیش 60 وەرەقەی سەرفکردووە تا گەشتۆتە ئه‌و وڵاته و ئێستاش هیچ رێگه‌یه‌كی دره‌بازبوون نییه بۆ ئه‌وروپا، چونكه یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری داوه‌ته وڵاتان كه هیچ په‌نابه‌رێك وه‌رنه‌گرن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە