نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئیتاڵیا هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فراوان ده‌كات

ئیتاڵیا هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فراوان ده‌كات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستیەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتاڵیا کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.

کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا، ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی ئیتاڵیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *