نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەکەکە هۆکاری بێکاری و تێکدانی هیزری گەنجانە و کۆچ

پەکەکە هۆکاری بێکاری و تێکدانی هیزری گەنجانە و کۆچ

پەكەكە رۆڵی خراپی هەیە لە تێكدانی هەرێمی كوردستان و كاریگەریی نەرێنی لەسەر هاووڵاتییانی هەرێم هەبووە، بە تایبەت بۆ ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان كە خاوەن كار و پڕۆژەی خۆیان بوون و ئێستە وێران بوون و نەماون.

ئازاد ئەكرەم سەرۆكی لیستی میلەت لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند، پەكەكە كاریگەریی زۆری هەیە لە تێكدانی دۆخی هەرێمی كوردستان، بەهۆی پەكەكەوە ناوچە سنوورییەكان وێران بوون و بەشی زۆریشیان ناوچەی گەشتیاری بوون، بەشی زۆری گوندنشینان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، پارەیان خەرج كردووە و كەسانێك خاوەن پڕۆژە و وەبەرهێنانی خۆیان بوون، بەڵام بەهۆی پەكەكەوە لەناو چوون و نەماون.

ئەو هەروەها گوتی، پەكەكە كاریگەری لەسەر فكری هاووڵاتییان دروست كردووە، گەنجەكان بەهۆیەوە كۆچ دەكەن و وڵات بەجی دەهێڵن، جنێو دەدەنە وڵات و حكوومەتی خۆیان، پەكەكە لە هەموو لایەكەوە كاریگەریی نەرێنی كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *