نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزەرێک..هەندێک سیاسی بازرگانی دەکەن بە کۆچ بەرانەوە

پارێزەرێک..هەندێک سیاسی بازرگانی دەکەن بە کۆچ بەرانەوە

پارێزه‌رێکی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای دەكات كە بازرگانانی سیاسی، ویستی چارەسەركردنی كێشەی كۆچبەرانیان لە هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكوو كۆچبەران بۆ خراپكردنی ناوبانگی هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنن.

د. سیروان کاکه‌یی، پارێزەری نێودەوڵەتی،راگەیاند، قسەكردن لەبارەی كۆچكردنی خەڵك بە مەبەست تێكەڵ كراوە، ”مەكینەیەكی گەورە بە خراپی وەگەڕ خراوە و بابەتی كۆچ بۆ هێرشكردنە سەر هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و حكوومەت بەكار دەهێنێت، دەیانەوێ كارێك بكەن خەڵكی باوەڕیان بە وڵاتی خۆیان نەمێنێت“.

روونیشی كردەوە كە ئەوەی كراوە، بۆ ئەوە بووە تاكی كورد هیچ پاشخانێكی نەتەوەیی و متمانەی نەمێنێت، هەر بۆیە دەبینین خەڵكی كۆچ دەكەن كە ئەمەش دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوێتەوە.

ئەو پارێزەرە نێودەوڵەتییە پێیوایە كە بازرگانانی سیاسی، كۆچبەران بۆ خراپكردنی ناوبانگی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەكانی بەكار دەهێنن، ”من ناڵێم كەموكوڕیمان نییە، بەڵام كەس ناتوانێت بە جنێودان وڵاتەكەی پێش بخات“.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *