نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هونەرمەندێکی دیاری سلێمانی کۆچ لە هەمو دنیا هەیە بەڵام لە کوردستان بە سیاسی دەکرێت

هونەرمەندێکی دیاری سلێمانی کۆچ لە هەمو دنیا هەیە بەڵام لە کوردستان بە سیاسی دەکرێت

نووسەر و رۆشنبیر و هونەرمەندێکی دیاری شاری سلێمانی، سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ ئەورووپا باس لەوە دەکات، کۆچ لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، بەڵام لێرە هەندێ حزب بابەتەكەیان کردووە بە پرسێکی سیاسی.

حەمە ڕەشید ھەرەس، نووسەر و ھونەرمەندی شاری سلێمانی، ڕاگەیاندووە، کۆچکردنی گەنجان تەنیا ھەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو لە ھەموو وڵاتان دیاردەی کۆچکردن ھەیە، بەڵام “ھەندێک حزبی ترسنۆک بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، کۆچی گەنجانیان کردووە بە پرسێکی سیاسی.

دەڵێ: کۆچی گەنجان پەیوەندی بەو حزبانەوە نییە و ئەو حزبانەیشی کاتێک پاساوی بێ بنەما بۆ کۆچی گەنجان دەھێننەوە ھیچی ڕاست نییە، چونکە ئەو گەنجانەی بۆ ئەوروپا کۆچ دەکەن، زۆرینەیان پارەیەکی زۆریان داوە بە قاچاخچییەکان، تاوەکو لە سنوورەکان بیانپەڕێننەوە.

ئەو نووسەرە تیشک دەخاتە سەر قۆناغی دووەمی کۆچەکە، کاتێک دەڕۆنە وڵاتێکی ئەورووپا، ئینجا لەناو کەمپەکان ”تووشی نەگبەتی و خەمۆکی و نەھامەتی دەبن، پاشان کە لە کەمپەکان دێنە دەرەوە، ئەو ئیشەی لەوێ دەیکەن، ئەگەر لێرە بیکەن، بێگومان ھەم پارەیەکی باشیان دەستکەوێ و ھەم ھێندەی ئەو ئیشەی ئەورووپا ماندوو نابن.

ئەو نووسەر و هونەرمەندەی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد: “بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان، پرسی بێکاری و کۆچی گەنجان بۆ مەرامی سیاسیی خۆیان دەقۆزنەوە، باشە ئەگەر ھەرێمی کوردستان کاری تێدا نییە، بۆچی ئەم ھەموو ھاووڵاتییە بیانییە لێرە کار دەکەن؟ بۆچی کوردی سووریا و کوردانی ڕۆژھەڵات، عەرەب و بەنگلادیشی و فلیپینی و خەڵکی زۆر شوێنی دونیا لێرە کاری خۆیان دەکەن و داھاتی باشیان دەستدەکەوێت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *