نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پسپۆڕێکی ئابووری ئەو ڕێگایانە پێشانی لاوان دەدات دەتوانن هەلی کاریان دەست بکەوێت

پسپۆڕێکی ئابووری ئەو ڕێگایانە پێشانی لاوان دەدات دەتوانن هەلی کاریان دەست بکەوێت

شارەزایەكی ئابووری، ئەو ڕێگایانە ئاشكرا دەكات كە لاوان دەتوانن لە ڕێگەیەوە ببن بە خاوەنی كاری خۆیان و دەڵێت، گرنگە لاوان بیر لەو پڕۆژانە بكەنەوە كە لەگەڵ واقیعی ئابووری و باری دارایی هاووڵاتیان گونجاون

د. شڤان جەمال، مامۆستای كۆلێژی كارگێڕی و ئابووریی زانكۆی سلێمانی، ڕاگەیاند: “ڕەنگە لە ئێستادا ئەو دۆخەی هەرێمی پێدا تێپەڕ دەبێ، لە ڕووی ئابووری و دارایی و ئەو ناسەقامگیرییەی كە هەیە، هەبوونی دەرفەتی كار و پڕۆژە ئاسان نەبێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەستەم نییە و لاوان دەتوانن جێگەی خۆیان لە بازاڕی كاردا بكەنەوە.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ گوتیشی: “لە سەرەتاوە گرنگ و پێویستە گەنجان و لاوان بزنس پلانیان هەبێ، واتا دانانی پلان و نەخشەڕێگایەك بۆ ئەو پڕۆژەیەی كە دەیانەوێت جێبەجێی بكەن، ئەمەش بە كۆكردنەوەی زانیاری و داتای تەواو سەبارەت بەو بزنسە و ئەو ژینگەیەی دەیانەوێ پڕۆژەكەی تێدا ئەنجام بدەن.

ئەو شارەزایەی بواری ئابووری زیاتر گوتی: “لە قۆناغی یەكەمدا خاوەن پڕۆژە پێویستی بە هاوكاری هەیە، بۆیە گرنگە حكوومەت هاوكاری و پشتیوانیی ئەو كەسانە بكات كە خاوەن بیرۆكە و پڕۆژەن لە ڕێگەی پێدانی قەرزی بچووك.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *