نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد بۆ کار و خزمەتەکانی لە ماوەی ڕابردوودا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان، بە پێزانینەوە باسی لە هاوکاری و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەشی بەوە دا کە ئەو هەمیشە خۆی بە دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان دەزانێت لە هەر شوێنێک و ئەرکێکدا بێت.

بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *