نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری کرد.

لە دیدارەکەدا کە نەسڕوڵلا ڕەشنوودی کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا، بەتایبەتی برەودان بە پەیوەندیی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.

گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *