نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / عەممار حەکیم: بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک وەزیران پێشهاتێکی مەترسیدارە

عەممار حەکیم: بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک وەزیران پێشهاتێکی مەترسیدارە

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق کارێکی “مەحکوم و قێزەونە و پێشهاتێکی مەترسیدارە”.

عەممار حەکیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق کارێکی مەحکوم و قێزەونە، ئەم کارە دەبێتە هۆی خراپترکردنی دۆخی عێراق و مەترسی لەسەر شکۆی دەوڵەت و زیانگەیاندن بە ناوبانگی عێراق لەبەردەم رای گشتی جیهان”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “بە ئامانجگرتنی سەرۆکی بەرزترین جێبەجێکاری وڵات ئاماژەیە بۆ پێشهاتێکی مەترسیدار، کە هەڕەشەیەکی جددیە ئەگەر دانایانە بڕیاردەران چارەسەری نەکەن ئەو دەستکەوتانەی لەئاستی ئەمنی و سیاسی و ئابوریدا بەدەستهاتون روبەڕوی مەترسی دەبنەوە”

بەیانی ئەمڕۆ شاندی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، بەڵام هەوڵەکە شکستیهێناوە.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *