ماڵپەڕی” Healthline”لەهەواڵێکدا ئاماژە بەهۆکارەکانی خەوزڕان دەکات، و دەڵێت دەکرێت یەکێک لەمانە هۆکارەکەی بێت:
یەکەم:زۆر بیرکردنەوە و قەلەقی زۆر و دڵەڕاوکێ پێش نوستن هۆکارە بۆ خەوزڕان.
دووەم: بوونی کێشە و فشاری زۆر لەڕۆژدا هۆکارە بۆ نەمانی خەو یان درەنگ نوستن.
سێیەم: نائارامی دەرونی بەتایبەتی توڕەبوونی زۆر ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە تێکچوونی کاتەکانی نوستن و بە ئاگاهاتنەوە لە کاتی خەودا.
چوارەم:هەندێک جۆری نەخۆشی یان خواردنی هەندێک جۆری دەرمان کاریگەری لەسەر نوستن دەبێت.
پێنجەم: خواردنەوەی ماددە کهولییەکان و کێشانی جگەرە هۆکارن بۆ تێکدانی خەوی شەوان و پسپۆڕان هۆشداری دەدەن بۆ ئەوەی خەڵکی لێی دووربکەونەوە.
شەشەم: خواردنەوەی کافاین یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی توشی دۆخەکەت دەکەن.
حەوتەم: خواردنی ژەمی قورس لە شەواندا کاریگەری لاوەکی دەبێت و بە هۆکارێکی خراپ دادەنرێت بۆ تێکدانی خەوی شەوان.