
گوته‌بێژی حكومه‌ت دووپاتیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم خۆی پابه‌ند كردووه به دابه‌شكردنی مووچه له هه‌ر 30 رۆژ جارێك و له 25ی مانگیشه‌وه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستیپێكردووه.
گوتیشی: هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواكه‌وتنی ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك سلفه‌یه‌ك مانگانه له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، پێشبینی ده‌كات تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و بڕه پاره‌یه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، گوته‌بێژی حكومه‌ت، ئاشكرایكرد، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی داهاتی هه‌ندێك خاڵی گومرگی و هه‌ندێك ناوچه و شار، بوونه‌ته هۆی درووستبوونی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م كۆكردنه‌وه‌ی داهات و دابه‌شكردنی مووچه له كاتی خۆیدا