نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی نوێ تایبەت بە ماموستایانی وانەبێژ دەرکرد

بەپەلە: وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی نوێ تایبەت بە ماموستایانی وانەبێژ دەرکرد

وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستای وانه‌بێژ له‌ (باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌كان) دابنێن و بۆ ئه‌مه‌ش رێنماییه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌، هه‌ر مامۆستایه‌كی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌و كاته‌ی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵی خوێندنی 2021-2022 وانه‌یان گوتووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویستیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بوون، فه‌رمانه‌كه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، جگه‌ له‌ وانه‌بێژه‌كانی پێشوو، دانانی مامۆستای وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م رێنماییه‌، ده‌بێت له‌مه‌ودوا ئه‌و مامۆستایانه‌ دابنرێت، كه‌ ده‌رچووی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ و په‌روه‌رده‌ی بنیاتن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكرای كرد، ساڵانه‌ نوێكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی كارگێڕی وانه‌بێژانی دانه‌مه‌زراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانه‌وه‌ ده‌بێت و پێویسته‌ له‌ نێوان (20/ 8) تا (1/ 9)ـه‌وه‌ رێكاره‌كان كۆتاییان پێبێت و فه‌رمانی كارگێڕییان نوێكرابێته‌وه‌.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *