
نوری حەمەعەلی،بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزەکانی پێشمەرگە، نوری حەمەعەلی رایگەیاند : پەلامارەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکان، بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێتەوە.
نوری حەمەعەلی لە لێدوانێکيدا گوتی: بۆشاییەکی گەورەی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکان لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە کە تیرۆریستان خۆیان تیایدا حەشاردەدەن بۆ ئەوەی پەلاماری ھێزەکانمان بدەن.
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزەکانی پێشمەرگە گوتیشی: بەرلەوەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت، بڕیاردرا دوو لیوای ھاوبەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان لە ناوچە جێناکۆکان پێکبھێندرێن، بەڵام تا ئێستا ئەو دوو لیوایە پێکنەھێنراون.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە