نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسروور بارزانی.. هێرشەکانی داعش پێمان دەڵێ دەبێت هەوڵێر و بەغدا کاری هاوبەشبکەن

مەسروور بارزانی.. هێرشەکانی داعش پێمان دەڵێ دەبێت هەوڵێر و بەغدا کاری هاوبەشبکەن

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، ئەم هێرشە تیرۆریستییە، جارێكی تر گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ دووپات دەكاتەوە.

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەكەی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە تویتێكی ڕای دەگەیەنێت، زۆر خەمبار بووم بە شەهیدبوونی هەردوو پێشمەرگەی قارەمان، خالید حەمید ئەیاس كاكەیی و ئاكۆ كەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ. پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاریان و هەڤاڵەكانیان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.

سەرۆكی حكوومەت لە بەشێكی تویتەكەی دەڵێت، ئەم هێرشە تیرۆریستییە، جارێكی تر گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و هاوكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەكاتەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش و پڕكردنەوەی بۆشایی تەناهی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *