
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، سەرەڕای ئەوەی قەرزاری تەواوی خاوەن پشكەكانە و بە دەیان ملیۆن دۆلاری حكوومەتیش قەرزدارە، پارەیەكی زۆری كارەبای حكوومەتی نەگەڕاندووەتەوە، كەچی خەریكی یاریكردنە بە هەستی هاووڵاتییان.
فەرید یەعقووب سەرۆكی لیستی رافیدەین لە پەرلەمانی كوردستان،راگەیاند، هەر كەسێك بەڵێنێك بداتە هاووڵاتییان، پێویستە جێبەجێی بكات و لەپێناو هەستی هاووڵاتییان ئەو كارە بكات، ناكرێ هاووڵاتییان بەدەست كەس و حزبەكانەوە چۆنیان بوێ، بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ بكەن.
ئەوەشی گوت، هەر كەسێك بتوانێ خزمەتی هاووڵاتییان بكات، كارێكی باش دەكات و حكوومەتیش هاوكاری دەكات، بەڵام موزایەدەكردن بەسەر خەڵك و جێبەجێ نەكردنی بەڵێن، كارێكی خراپە و لەگەڵ هەستی هاووڵاتییان یەك ناگرێتەوە.
سەرۆكی لیستی رافیدەین دەڵێت، “ناكرێ هیچ كەسێك بابەتی خزمەتكردن و چارەسەری كێشەی نەوت و بەنزین و غاز، بكاتە موزایەدە و یاری بە هەستی هاووڵاتییان بكات.”