نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محەمەد حەمەسەعید : دەستێك هەیە دەیەوێت هەورامان لە كوردایەتی داببڕێت

محەمەد حەمەسەعید : دەستێك هەیە دەیەوێت هەورامان لە كوردایەتی داببڕێت

وەزیری رۆشنبیری دەڵێت، “دەستێك هەیە بۆ دابڕینی هەورامان لە نەتەوەی كورد و كوردبوون و كوردایەتی “.

محەمەد حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێم لە وتەیەکیدا ڕایگەیاند، “دەستێك هەیە بۆ دابڕینی هەورامان لەنەتەوەی كورد و كورد بوون و كوردایەتی، ئەوەش سەر لێتێکدانە لە بەشێك لەڕۆشنبیرانی كورد”.

وتیشی، “دوو ئاراستە بۆ بابەتی زمان و فەرهەنگی هەورامان كاردەكات، ئاراستەیەكیان ئەوەیە، شێوەزاریی فەرهەنگ و كەلتوری گۆران، یەكێكە لە شێوەزارە ڕەسەنە دەوڵەمەندەكانی زمانی كوردی و نەتەوە، وەك وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەشێك لە نوسەران و ڕۆشنبیران، بەو ئاراستەیە كاردەكەن هەورامیەكان خۆیان بە كوردی ڕەسەن دەزانن، خۆیان جیاناكەنەوە لەنەتەوەی كورد، لەگەڵ ئەوەشدا ئاراستەیەكی دیكەشیان هەیە بۆ دابڕینی هەورامان لە نەتەوەی كورد و كورد بوون و كوردایەتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو ئاراستەیە سەری لە بەشێكی كەم لەڕۆشنبیرانی كورد تێكداوە، یان ڕۆشنبیران هەستیان بەئەوە نەكردوە ئەو بابەتە دەستی لەپشتە، بۆیە هەورامیەكان خۆیان بەڕەسەنترین شێوازی كورد لەقەڵەم دەدەن”.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *