
ئه‌مڕۆ شەممە 30ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له بنەماڵەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر و کەسایەتی ناسراوی زاخۆ، عەریف دەروێش سندی کرد.
سه‌رۆکی حکومەت، هاوخه‌میی خۆی بە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگە خەباتکار و نیشتمانپەروەرە گەیاند و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵە و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
لە بەرامبەردا بنەماڵەی عەریف دەروێش سندی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌میی سەرۆکی حکومەت دەربڕی