نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکومەت ڕایگەیاند هەزاران مووچەی نایاسایی بڕدرا

حکومەت ڕایگەیاند هەزاران مووچەی نایاسایی بڕدرا

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون رایگه‌یاند: لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی مووچەی 11 هەزار کەس بە تەواوی بڕدراوە.

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوا داچوون، راگەیاند : لە پڕۆسەی چاکسازی کۆمەڵێك هەنگاوی باشمان بڕیووە و 460 هەزار فەرمانبەر و پۆلیس کۆدی بێ هاوتایان بۆ دروستکراوە بۆ ئەوەی لە رێگای سیستمی بانکییەوە مووچەکانیان وەربگرن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی نزیکەی 21 هەزار مووچە راگیراوە کە 11 هەزاریان بە تەواوەتی بڕدراون.

كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌ ته‌واوی سێكته‌ره‌كاندا و تایبه‌ت له‌مووچه‌ی نایاساییدا ده‌ستی به‌ چاكسازی كردووه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مووچه‌ی هه‌زاران مووچه‌ خۆری نایاسایی بردڕاوه‌ و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ .

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *