
لە عێراق بەهۆی دابەزینی ئاستی هەژاری خێزانەكان گروپی بازرگانی سێكسی بە كچان لە فراوانبووندایە، پۆلیسی عێراق بڵاوی كردەوە باندێكیان دەستگیركردووە كە مامەڵەی سێكسی بە كچانەوە كردووە.
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگه‌یاند، له بازگه‌یه‌كی پۆلیس له به‌غدا، 9 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه ده‌ستگیر كران و ئه‌و بانده (18) كه‌سیان له ژنان و پیاوان له لای خۆیان حه‌شاردابوو، به مه‌به‌ستی فرۆشتنیان، یاخوود به‌كار هێنانی به‌شه‌كانی جه‌سته‌یان.
ئاماژەی بەوەشکرد، له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌م بانده، (1220) ده‌نكه حه‌بی پێكهاتوو له مادده‌ی هۆشبه‌ریان لابووە، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر ئه‌و بانده‌ی كه بازرگانیان به كچان ده‌كرد، كه پێكهاتبوون له 9 كه‌س، له ناوچه‌ی (مه‌شته‌ل) له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هه‌ر زوو دانیان نا به تاوانه‌كانیان.