نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بانگەشەی پارتی و چاکسازی هۆکاری سەرکەتنە گەورەکەی بوو

بانگەشەی پارتی و چاکسازی هۆکاری سەرکەتنە گەورەکەی بوو

پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوواین هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق توانی وەك حزبی ڕەقەم یەكی كوردستان و عێراق بمێنێتەوە، متامنەی خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت و 33 كورسی بەرێتەوە، سەرکەوتنی پارتی پێوەندی به چاکسازییەکانی حکومەتی کوردستانەوە هەیە.

بڵند نەوڕەس شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێ:،بەدەست هێنانی 33 کورسی لەلایەن پارتییەوە لەم دۆخەی کوردستان و عێراق، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ پارتی، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوهەڵوێستانەی پارتی وەک حزبێکی یەکگرتوو و خاوەنکاریزمایەکی وەک جەنابی سەرۆک بارزانی،خاوەنی ڕوئیا بۆ ئێستە و داهاتوو توانیویەتی پێڕەوی بەرنامەی خۆی بکات بەشێوەیەکی باش،لە هێڵی گشتی نیشتیمانی لانەدات.

وتیشی، هاووڵاتییانی کوردستان هۆشیارن ئەو ئیرهابە فکریەی لە ساڵانی ڕابردوودا کاری لەسەر کراوە، نەیان توانیوە ئیرادە و قەناعەتی خەڵکی کوردستان کەم بکەنەوە ، دەبینن پارتی لە حکوومەت بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی چاکسازی دەکات، بۆیە جارێکی تر متمانەی خۆیان بە پارتی دایەوە.

وتی،کاری لەپێشینەی پارتی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە، لە بانگەشەی هەڵبژاردن پارتی جیاواز لە هەموو حزبەکانی کوردستان و عێراق بەشێوەیەکی زۆر هێمن و مۆدێرن و ڕاقی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی کرد،نەهات تۆمەت و تەشهیر بەهیچ لایەنێکی سیاسی بکات و بکەوێتە کردار و پەرچەکردارەوە،چاوی لەو هێرشانەش داخست دەکرێتە سەری.

بەپەلە

شەممە وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری بەغدا سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و چەند نووسراوێكی فەرمی حكوومەتی هەرێمی رادەستی سەرۆك وەزیران كرد.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *