نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:پارتی بەفەرمی بڕیارێکی لەسەر هەڵبژاردندا دەستدەکات بە هاوپەیمانی

بەپەلە:پارتی بەفەرمی بڕیارێکی لەسەر هەڵبژاردندا دەستدەکات بە هاوپەیمانی

بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنێکی باشمان تۆمار کرد و دەنگەکانی ئێمە کەمیان نەکردووە و کورسییەکانیشمان زیادیان کردووە، بۆیە پرۆسەی ھەڵبژاردنمان قبوڵە.

ھاوار محەمەد، ڕایگەیاندوو: “ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن راگەیەندرا و زۆر خۆشحاڵین پرۆسەکە زۆر شەفاف و بێگەرد بوو، هەرچەندە ھیچ پرۆسەیەک ١٠٠% شەفاف و پاک نابێت، بەڵام تارادەیەکی زۆر پرۆسەکە باش بوو، سەرەڕای ھەموو ئەو تێبینییانەی ھەمان بوو، ئەنجامەکانمان قبوڵە”.

محەمەد گوتیشی: “پیرۆزبایی لە سەرجەم کاندیدانمان دەکەین کە سەرکەوتوو بوونە و هەروەها پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی پارتی دەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنەی پارتی بەدەستی ھێنا”.

دەشڵێ: “سەرجەم ئەو سکاڵایانەی تۆمارمان کردبوون، لێکۆڵینەوەیان لێ کرا و بووە ھۆی ئەوەی کورسییەک لە پارێزگای مووسڵ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان زیاد بکرێت”.

بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: “بە ھیچ شێوەیەک دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەمی نەکردووە، ئەگەر رێژەی بەشداربوون لە ھەموو عێراق حیساب بکرێت، له ٢٢ملیۆن و ٤٠٠ھەزار دەنگدەر، تەنھا نۆ ملیۆن کەس دەنگی داوە و لەوانە ئێمە کەمترین رێژەی بەشدارنەبوونمان ھەیە و بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردووش، ٢٨% ڕێژەی بەشداربوون کەمی کردووە، بۆیە دەنگی ئێمە کەمی نەکردووە و تەنھا رێژەی بەشداربوون کەمی کردووە، بەڵام کورسییەکانی پارتی زیادیان کردووە”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *