
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە و لەساڵیادی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا هاوپەیمانیی نەسڕ باسی لە هەنگاوەکانی حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەرکوک و وەرگرتنی داهاتە فیدڕاڵییەکان کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێی کردوون، لەکاردانەوەی پەیامەکەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “تاكڕه‌وی و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ھەر ناوونیشانێکدا بێت ڕه‌ت ده‌كەینەوە و هەڵبژاردنەکانیش سەلماندی ئەو سیاسه‌تە سه‌ركه‌شانه‌یە زۆر ناخایەنێت”.
د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، “حکومەتی ھەرێم تاكڕه‌وی و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ھەر ناوونیشانێکدا بێت ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، هاوپەیمانیی نه‌سڕ له راگه‌یانراوێكدا ئەو بڕیارانە بەبیردەهێنێتەوە کە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بە لووتبەرزییەوە دژ بە چه‌مكه‌كانی دیموكراتی و هاوبه‌شی دەریکردبوون، ئەمەش بۆ شاردنه‌وه و داپۆشینی شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیه‌تی كه دواهه‌مینیان ئه‌و شكسته‌ی بوو کە له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تووشی ھات”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “گه‌لی عێراق ڕاستییەکانی بۆ ڕوون بووەوە و هه‌ڵبژارده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێكا و ئەوەی سەلماند کە ئەو سیاسه‌تە سه‌ركه‌شانه‌یە زۆر ناخایەنێت. هەروەها هه‌وڵ و خواسته سه‌ركوتكارانه‌كه‌ی شكست پێهێنا و ره‌واندییه‌وه. مێژوو به درێژاییی سه‌رده‌مه‌كان، ڕاستیی شكستهێنانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌لماندووه كه بۆ تێکدانی یه‌كڕیزیی عێراق و لە پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و هه‌نووکەیی گیراونه‌ته به‌ر.”
لەبارەی ئایندەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواستی بونیاتنانی ئایینده‌یه‌كی ڕۆشن و سه‌قامگیری هەیە كه هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مەزهەبییەکان به ئاسووده‌یی له خۆی بگرێت. هه‌روه‌ها حکومەتی هەرێم، تاكڕه‌وی و دەستبەسەرداگرتن و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ناوونیشانی زه‌ق و بریقەداردا – كه تەنانەت خاوەن بەیانەکەش باوه‌ڕی پێ نییه- ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.”
ئەوەشی خستوەتەڕو، عێراقی ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به سیاسه‌تێكی عه‌قڵانی و حەکیمانەیە كه له “خۆسه‌پاندن و لایه‌نگیری و زێده‌ڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز بە دوور بێت و ڕێگریی لە دەرکەوتنی خواستی دەمارگیرانە بکات. “