نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستایەكی زانكۆی سلێمانی 6 پرسیار لە سەرانی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر دەكات

ماموستایەكی زانكۆی سلێمانی 6 پرسیار لە سەرانی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر دەكات

ماموستایەكی زانكۆ شەش پرسیار لە خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر و سەرانی خیانەتەكە دەكات و دەڵێ،ئەگەر ڕێفراندۆم سەقەتبوو بۆ پشتیوانیاتنكرد،لە مێژوودا كوا خەڵكی هەرێمێك بۆ سەربەخۆی پرسیان بەدنیا كردووە،خیانەتەكەتان عەیبداری بوو بۆ گەلەكەمان
پڕۆفیسۆر كەیوان ئازاد ماموستای زانكۆی سلێمانی بابەتەكەی نووسیوە،درێژەی بابەتكە وەك خۆی دادەنێت

١. ئەگەر (شانزەی ئۆکتۆبەر) ڕاستکردنەوەی هەڵەی ڕیفڕاندۆمێکی سەقەت بوو، ئەی بۆ پشتیوانیتان لە سەرخستنی ڕیفڕاندۆم کرد و لە (٢٥ی ئەیلول) بە (بەڵێ) دەنگتان بۆداو ڕێگریتان لێنەکرد؟
٢. ئەگەر هەڵەی ڕیفڕاندۆم گوێ نەگرتن بوو لە وڵاتانی دراوسێ و زلهێزەکانی جیهان، بەوەی کاتی نەبوو، بەڵام ئایا لە مێژوودا بۆ سەربەخۆیی هەرێم و خاکێک پرس بە وڵاتانی دراوسێ و زلهێز کراوە؟ یان بە واتایەکی تر سەربەخۆیی دراوە یان سەنراوە؟
٣. دوای (چوار) ساڵ لەو ڕووداوە، چی لێ بەرهەم هات، جگە لە عەیبدارکردنی کورد لە جیهان و زاڵبوونی حکومەتی ئێراق بەسەر کوردی باشووری کوردستان و حکومەتەکەیەوە و نەهامەتی بۆ خەڵکی ناوچە داڕبڕێنراوەکانی باشووری کوردستان؟
٤. ئەگەر (شانزەی ئۆکتۆبەر) پاراستنی شاری (کەرکوک) بوو لە کاول و وێرانکاری بەدەستی نەیارەکانی کورد، ئایا دوای ئەو مێژووە نەک شارەکە، بەڵکو سەرجەم شار و ناوچەکانی وەک ئەو لە مەینەتی و داگیرکاری ڕزگاریان بوو؟ یان خراپتر لە پێشوویان بەسەرهات؟
٥. مانگی ئۆکتۆبەر یەکێک بوو لەو مانگانەی هەڵە وخیانەت وشکستی کوردی تێدا تۆمار نەکرابوو، بۆ ئەو مانگەشتان بە دەردی هەندێک مانگی تر برد؟
٦. دوای (چوار) ساڵ لە ڕووداوی (شانرەی ئۆکتۆبەر)، کوا ئەو پارێزگاره کوردەی ناوەکەی لە گیرفانی هەندێک بەرپرسی کوردا بوو؟

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *