
ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ڕی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017یه كه ئه‌وكاته له‌لایه‌ن تاقمێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، كه 51%ی خاكی كوردستان بوون راده‌ستی میلیشیاكانی عه‌ره‌ب كران.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵكی كوردستان هێشتا خه‌ونی به‌سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه ده‌بینی، له ده‌نگی پۆستاڵی عه‌ره‌ب و له بارینی فرمێسكی پێشمه‌رگه‌كانی كه‌ركووك به‌خه‌به‌ر هاتن. ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵكی كوردستان دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌یه‌كیان بینی جارێكی تر خیانه‌تكارانیان به نه‌فره‌ت كرد.
16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی نێوان تاقمی خیانه‌تكاران و میلیشیاكان دروست بوو، بووه هۆی دزینی زیاتری نه‌وتی كه‌ركووك و قاچاخچێتی پتر له سنووره.
هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاگه‌داری كارێكی له‌و جۆره نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و كاته ئاشكرا كرا كه به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه واژوویان له‌سه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ میلیشیاكان كردووه تا كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان داگیر بكه‌ن.