نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت .

لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و هەردوولا خۆشحاڵبوون کە پرۆسەکە، بە شێوەیەکی ئارام و هێمن بەڕێوەچوو. خوازیاربوون کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، لە بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکان و هەموو گەلانی عێراق بێت و ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *