
وەزیرانی تەندروستی و کارکاوباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای دەکەن لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، نەخۆشخانەی دەرونی تایبەت بە ئافرەتان دەکرێتوە.
کوێستان محەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، کۆبونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا، بۆ تەواو کردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی دەرونی ئافرەتان.
کردنەوەی نەخۆشخانەکە ڕەزامەندی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستانی بۆ وەرگراوە، تەواوی پێداویستی نەخۆشخانەکەی بۆ دابیندەکات، مەسروور بارزانی مەبەستییەتی چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشانی دەرونی پێشکەش بکرێت بەتایبەت ئافرەتان.
